کانونی دوھەم 14, 2023 17:15 Asia/Tehran
  • پەروێزخان؛ گەورەترین سنووری هەناردەی نێوان ئێران و عێراق

سنووری پەروێز خان بەبارستایی هەناردە کردنی لە ساڵ دا سێ ملیۆن دۆڵاڕ گەورەترین سنووری هەناردەی نێوان ئێران و عێراقە.

"قاسم مۆتەلێبی" بەڕێوە بەری گومرگی «پەروێزخان»ی پارێزگای کرماشانی ئێران بە ئاماژە دان بە هەناردەی ساڵانەی نزیک سێ ملیلیارد دۆڵار لەم سنوورە فەرمییەوە، وتی: سنووری فەرمیی «پەروێز خان» لە گەورەترین سنوورەکانی هەناردەی نێوان ئێران و عێراقە و بەشێکی زۆری هەناردەی ئێران بۆ عێراق لەم سنوورە فەرمییەوە بەڕێوە دەچێت.

مۆتەلێبی وتیشی، زۆربەی کاڵاو شت و مەکی هەناردە کراو لە سنووری «پەروێز خان» بۆ عێراق، میوە وتەرەکاڵ،شیرەمەنی، قورابی و کێک،بەرهەمەکانی ئاسنەواڵە، بەرووبووی پلاستیکی،بەرد، کاشی و کەرەستەی بینا چێکردن بووە.

 شارستانی سەرسنووریی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران سەدوهەشتا وشەش کیلومەتر سنووری لەگەڵ عێراق دا ھەیە کە لە درێژایی ئەم سنوورە، دوو بوارگەی سنووریی فەرمیی «پەروێزخان» و «خسرەوی» هەڵکەوتووە کە ئاڵ و وێڕەکانی ئابووری، بازەرگانی و هەناردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لەم دوو سنوورە ئەنجام ئەدرێت.

سەرپەیڤ