ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکانی سوریا و ڕۆژئاوای ئاسیا لە گەشتەکەی ئەنقەرەم لە ڕۆژەڤدا دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێشهاتەکانی سوریاو ڕۆژاوای ئاسیا له ڕۆژەڤی گەشتەکەی بۆ تورکیا دەبێت.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی، بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی ئەم وڵاتەی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش ئەوەی تاران بەرە ئەنقەرە بەجێ بهێڵێت ، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەبارەت بە ئەنجامی گەشتەکەی دوو ڕۆژ لەمەبەری بۆ سوریا و ڕۆژئاوای ئاسیا، دیدارەکەی لەگەڵ «بەشار ئەسەد»و ھەروەھا سەردانەکەی لوبنانی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتەش لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا وتووێژ دەکات.
«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وتیشی: سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە بەتایبەت پێشهاتەکانی قەفقازی باشوور کە پشت بە ئاسایشی ناوچەکە دەبەستێت، ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوەشی پێ زیاد کرد کە، لەم گەشتەی دا وێڕای پێداچوونەوە بە دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، سەبارەت بە بانگهێشتی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لایەن « سەید ئیبراهیم ڕەئیسی،» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەسەر کردنەوەی تاران پلانێک دادەڕێژرێت.