کانونی دوھەم 21, 2023 17:55 Asia/Tehran
  • وەزیری پەروەردەی ئێران: نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتدا گەیشتووەتە 97%

وەزیری پەروەردەی ئێران وتی: بنبڕکردنی نەخوێندەواری له نێو خەڵکی تەمەن 10 بۆ 49 ساڵ له وڵات دا گەیشتووەته 97%.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یوسف نووری»، وەزیری پەروەردەی ئێران، ڕۆژی شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرانی پەروەردە، بنەماڵە و لاوانی کۆماری نیکاراگوا لە تاران، وێڕای ئاماژەی  کردن بەوەی کە بایکۆتی ستەمکارانە بووەتە هۆی گەشەسەندنی ئێران، وتیشی: ئاستی کەشی پەروەردەی قوتابییان لە یەک و نیوەوە لە سەردەمی بەرلە شۆڕش بۆ پێنج و لە دەدا سێ ھەڵکشاوە.

وەزیری پەروەردەی ئێران وتیشی: قوتابیانی ئێرانی لە ئاستی جیهان و لە ئۆڵۆمپیادەکاندا بەرزترین پلەیان هەیە و ئەمساڵیش لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ٢٠ میدالیای زێڕیان بەدەستهێناوە.

نوری هەروەها لەبارەی چالاکییەکانی نیکاراگوا لە بواری پەروەردەدا ، وتیشی: بەهۆی گەنجانی دانیشتوانەوە، ئەم وڵاتە وەزیری لاوان و وەزیری بنەماڵەی هەیە و ئەمەش کە  گۆڕانکارییان لە بواری پەروەردەدا دەستپێکردووە جێگای دڵخۆشییە.

وەزیری پەروەردەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێران و نیکاراگوا لە بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانیدا ئامانجی هاوبەشیان هەیە و بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران، هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی بازنەی خۆڕاگری فراوانتر دەبێت.

«شەهلا باقری» بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی دایکان و باوکان و مامۆستایانی پەروەردەش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران ١٠٠ هەزار ئەنجومەنی دایکان و باوکان و مامۆستایانی هەیە و وتیشی: پێویستە ئەم توانا سروشتییە بەکار بھێندرێت و تەوەرەکەشی بەرخۆدان لەسەر بنەمای خێزانی خۆڕاگر بێت و ، پەروەردەی ئاکاری و مەعنەویی بنەماڵە، پەروەردەی شارومەندایەتی  و جیهادی ڕوونکردنەوە، واتە ئیستیکبارناسی بە تەواوی ڕوون بکرێتەوە.

سەرپەیڤ