کانونی دوھەم 22, 2023 15:59 Asia/Tehran
  • کەنعانی: چارەنووسی شەڕی ڕۆژئاوا دژی ئێران شکست ھێنانەو بەس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا نووسیویەتی: شەڕی ئاوێتەو ناسیارانەی ئێستای ڕۆژئاوا دژ بە ئێران شکست ھێنانەو بەس.

لە کۆتایی مانگی سپتەمبەری ٢٠٢٢ەوە هەندێک ناوچەی جیاوازی ئێران ئاژاوەگێڕییان بەخۆیانەوە بینی و هەر لە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیا لە پەرە پێ دانی ئەو ئاژاوەگێڕییانەدا ئاشکرا بوو.

لەو ئاژاوەگێڕییانەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و هەندێکجاریش هەندێک وڵاتی ئەوروپی، میدیاکانیان و هەروەها میدیای فارسیی نەیارو پشتیوانیکراوی ڕۆژئاوا، بە دروشمی پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، بە ھەموو شێوازێک پشتگرییان لە تێکدەرانی ئاسایشت و ھێمنایەتیی ئێران کرد.

«ناسرکەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە زنجیرە توییتێکدا نووسیویەتی: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و ململانێ و توندوتیژی لە پاریس، لەندەن و تەلەبیب ڕووی داوە، بەڵام میدیاکانیان باس لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکەن،کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ دروستکردن و پەرە پێ دان و بەردەوام بوونی زیاتر لە مانگێکە دامرکاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کەنعانی» وتیشی: شەڕی ئاوێتەو ناسیارانەی ئێستای ڕۆژئاوا دژ بە ئێران درێژەی شەڕی سەربازی، ئابووری، سیاسی و دەروونییان دژی ئێرانە و وەک ڕابردوو مەحکومە بە شکستھێنان.

سەرپەیڤ