کانونی دوھەم 22, 2023 16:16 Asia/Tehran
  • ئەندامانی مەجلیسی ئێران: کردەوەی ئەورووپا دژ بە سپای پاسداران ڕێکارێکی مەترسیدارە

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی چالاکیی پەرلەمانی ئەرووپا لەدژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەو لە میانەی دا ئەم کارەیان بە ڕێکارێکی گرژی ھێن و مەترسیدار ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاندووە کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئورووپا لەسەر بنەمای زانیاریی ناڕاست و حوکمی هەڵە و لە ژێر کاریگەریی ئامانجی سیاسی و دژە ئێراندایە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ناساندنی سپای پاسداران کە کۆڵەکەی سەروەری و بەرگری لە نەتەوە و حکومەتی ئێرانە ، بەناوی تیرۆریستەوە،هاوکات پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش دابی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە و ڕێزگرتن لە سەروەری حکومەتەکانە کە دیارە ڕێکارێکە گرژی ھێن و مەترسیدارەو بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی یەکلاکەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دا  ئاماژە بەوەش کراوە کە پێشێلکردنی ڕێساکانی مافەنێودەوڵەتییەکان لە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئورووپادا جارێکی دیکە کاریگەریی ئەم دامەزراوەیە لەسەر ڕەوتە دژە ئێرانییەکان و پێوەرەکانی دووفاقانەیان نیشان دەدات و دیارە ئەگەر بڕگەکانی لە لایەن ئەنجومەنی ئەوروپاوە پەسەند بکرێن یان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە جێبەجێ بکرێن، لێکەوتە نەرێنییەکانی بەرۆکی بناغە دانەرانی ئەم کارە گەمژانەیە دەگرێت.

سەرپەیڤ