کانونی دوھەم 26, 2023 09:34 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی ڕەوشتی کۆڵبەران لە مەجلیس دا

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕاگەییشتن بە ھەل و مەرجی کۆڵبەران کوردو مەلەوانەکان لە خوزستانیان خستە نیو بەرنامەی کاری خۆیانەوە.

بە وتەی پەیامنێری پەرلەمانی ئیرنا، لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕۆژی چوارشەممەی مەجلیسی شورای ئیسلامی دا، لێکدانەوەی بەپەلەی پڕۆژەیاسای ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی بازرگانیی سەر سنوورەکان کە دیارە مەبەست کۆڵبەران لە کوردستان و مەلەوانەکان لە پارێزگای خوزستانی باشووری ئێرانەو ھەروەھا ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی ئیش و کارێکی بەردەوام بۆ دانیشتوانی ناوچە سەرسنوورییەکان خرایە بەرنامەی کاری ئەندامانی مەجلیسی شورای ئیسلامییەوە .

ھادی قەوامی یاریدەری پەرلەمانیی وەزیری ئابووریی ئێران وەک نوێنەری دەوڵەت لەم بارەیەوە وتوویەتی: ڕاگەییشتن بە پرسی گوزەرانی سنوورنشینەکان لەو بابەتە ھەرە گرینگانەیە کە دەبێتە ھۆی برەو پەیداکردنی گەشتکاری لە ناوچە سەرسنوورییەکان، پێکھێنانی کاری بەردەوام بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچانەو پێشگرتن بە ھاتنی کەل و پەلی قاچاخ و ڕەچاوکردنی تێبینیی ئاسایشتی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە سنوورەکان.

وتیشی : سات و سەودای سنوورنشینەکان لەوانە کاری کۆڵبەری و مەلەوانی لەو ڕێگایانەی دەستخستنی داھاتە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دەستکورتیی سنوورنشینەکان و ئاشنا نەبوون بە یاساوڕێسای سنوورنشینی وایکردووە ھەتا بەرژەوەندییەکانیان لەم بارەیەوە دابین نەکرێت.

سەرپەیڤ