پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ جەیحون بایرامۆڤ
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «جەیحون بایرامۆڤ» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە ڕووداوی هێرشە چەکدارییەکەی سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران وتووێژی کرد.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بەڕووداوی هێرشەچەکدارییەکەی سەرباڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران وتووێژی کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و مەخابنی خۆی لەو بارەیەوە، کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی دیپلۆماتکارێک و برینداربوونی دوو کارمەندی دیکەی ئەم باڵوێزخانەیە، هاوسۆزیی خۆی بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتی کۆماری ئازەربایجان و بنەماڵەی ئەم دیپلۆماتە دەربڕی.
«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕووداوە بە ئاماژەدان بە کەڵکاژۆیی دوژمنانی ھەردووک وڵات لە ڕووداوەکەی ڕۆژی ھەینی، جەختی لەوە کردەوە کە، نابێت ڕێگە بدەین ئەم ڕووداوە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات دابنێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری کرد کە بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی ڕووداوەکە وا ھەڵدەگرێ دامەزراوە ئەمنییەکانی هەردوو وڵات بە هاوکاریی نزیک لەگەڵ یەکتر بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا د.ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی گەیاندە «ئیلهام عەلییەف» سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجان و خەڵک و بەتایبەت کەسوکاری لێقەوماوانی ڕووداوەکە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای سوپاسبێژی کردنی ھاوسۆزی دەربڕین و پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پێشوازیی لە پێشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد لەمەڕ هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکانی هەردوو وڵات بۆ ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە.