کانونی دوھەم 29, 2023 07:21 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: پەیوەندییەکانی تاران و باکۆ ناکەوێتە ژێر کاریگەری چەواشەکاریی ناحەزان

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی»، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، ڕایگەیاند: حکومەتەکانی تاران و باکۆ ناهێڵن پەیوەندییەکانیان بکەوێتە لە ژێر کاریگەری چەواشەکاریی ناحەزانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، سەرەخۆشی حکوومەت و خەڵکی ئێرانی بۆ ڕووداوەکەی باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیاند.

سەرۆک کۆمار بەئاماژە بەئەرکی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و لێکدانەوەی ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە، هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ گەل و حکومەتی ئازەربایجان دەربڕی.

ڕەئیسی هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی دۆستانەو برایانە لەنێوان هەردوو نەتەوەی ئێران و ئازەربایجان لەسەر بنەمای پەیوەندییە کولتووری و مێژووییە لە پچڕان نەھاتووەکان دامەزراوە، ڕاشیگەیاند: حکومەتەکانی ئێران و ئازەربایجان ڕێگە نادەن پەیوەندییەکانی نێوانیان بکەوێتە ژێر کاریگەریی چەواشەکاریی ناحەزانی  ھەردووک گەلەکەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش، سوپاسی «ڕەئیسی»ی کرد لەبەر هاوسۆزی دەربڕینی بۆ حکومەت و خەڵکی وڵاتەکەی و هەروەها هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تارانی بە شتێکی چاوەڕواننەکراو لێکدایەوەو وتی: هاوکاریی نێوان هەردووک وڵاتەکە لەم بوارەدا دەبێ لە ئاستێکدا بێت کە کەس نەتوانێ  بە بیانووی ڕووداوی لەم چەشنە ھەوڵی تێکدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات بدات.

سەرپەیڤ