کانونی دوھەم 30, 2023 19:21 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی کارداری ئۆکرانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

دوابەدوای لێدوانی دەستوەردەرانەو ئاڵۆزی چێکەری ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا و قبوڵکردنی پاڵەکیانەی بەشداریی ئەم وڵاتە لە هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەیەکی وەرشەی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان، کارداری ئۆکرانیا بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

دوابەدوای لێدوانەکەی «میخایلۆ پودولیاک» ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا و قبوڵکردنی پاڵەکیانەو ناڕاستەوخۆی بەشداریی ئەم وڵاتە لە هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەیەکی وەرشەی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان، کارداری ئۆکرانیا بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا دوێنێ یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر، بە گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ڕق لە دڵانەی ھاوشێوەی ئەوەی وا لەلایەن کۆڕوکۆبوونەوە بازنەی سیاسی و میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ھاتبووە ئاراوە، بەشداریی کییەف لە جوڵانەوەی دژی کۆمەڵگەی ورشەی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆمەڵەیەکی وەرشەی سەربە وەزارەتی بەرگری لە شاری ئیسفەهان کەوتە بەر پەلاماری ھێندێک وردە خۆفڕ کەیەکێکیان بە ھۆی چەکە دژەئاسمانییەکانەوە پێکراو دووانی دیکەشیان کەوتنە داوی بەرگریکارانەوەو ھەر بە ئاسمانەوە تەقێندرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، دوابەدوای لێدوانی دەستوەردەرانەی «میخایلۆ پودولیاک» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا و قبوڵکردنی پاڵەکیانەو ناڕاستەوخۆی دەست ھەبوونی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەیەکی وەرشەی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان، کارداری ئۆکرانیا بۆ ڕوونکردنەوە لە بارەی بانگەشەکانی «پودولیاک» بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی فەرمیی ئۆکرانیا لێدوانەکەی «پودولیاک»ی پشتڕاست و یان ڕەت نەکردووەتەوە.

سەرپەیڤ