کانونی دوھەم 31, 2023 06:04 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی دوو هەزار چەکی جەنگی لە ڕۆژئاوای ئێران

دوو هەزار چەکی جەنگی و زیاتر لە ١٢ هەزار فیشەک لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران دۆزرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ئەنجامی بەدواداچوون، چاودێری و هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، سێ باندی دابینکەری چەکی نایاسایی لە پارێزگای ئیلام دەستنیشان کران و کەسانی ھاوپێوەند بە بەندەکە دەستبەسەر کران.

لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، دەست بەسەر دوو هەزار چەکی جەنگی و زیاتر لە ١٢ هەزار فیشەک گیراوە.

هەروەها بڕێکی بەرچاو لە باروت، گۆگرد، تی ئێن تی، کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی ئامێری تەقاندنەوە، کامێرای ڕاوکردن دۆزرایەوەو دەستی بەسەردا گیرا و وەرشەی دروست کردنی فیشەک و ئامێری تەقاندنەوەش لە شاری ئیلام لەنێوبرا.

ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران بە بیانووی گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» جارێکی دیکە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووداوەکە وەک دەرفەتێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و هاندانی ئاژاوەگێڕیی زیاتر بەکار بھێنن.

لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا و هەندێک جاریش ئەورووپاو میدیاکانیان، هەروەها میدیای فارسیی نەیاری داکۆکی کراوی ڕۆژئاوا، ڕووداوێکی دڵتەزێنیان قۆستەوەو بە دروشمی خۆیان وتەنی پشتیوانی کردن لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، ئەوپەڕی ھەوڵ و توانایی خۆیانیان بۆ داکۆکی کردن لە ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئاسایشی گەل بەکار ھێنا. ھاوکات بە ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێرانی ئیسلامیش لە شەقام و گۆڕەپانەکانی وڵات دەرکەوتن بۆ پشتیوانی کردن لە حکومەت و وڵاتەکەیان و بە توندی دژایەتیی ئەو ئاژاوەگێڕییانەیان کرد.

سەرپەیڤ