شوبات 01, 2023 15:28 Asia/Tehran
  • زرینگانەوەی زەنگی شۆڕش لە قوتابخانەکانی ئێرانی ئیسلامی

زەنگی شۆڕش لە ڕۆژی دوانزەی مانگی ڕێبەندان؛ ساڵیادی گەڕانەوەی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێرانی ئیسلامی لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات زرینگایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ١ی فڤریەی ٢٠٢٣، سەرەتای دەیەی متفەڕکی فەجرو ئەنگوتنی بەرەبەیانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەی، لە گەرمەی پێشوازیی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک گەییشتەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەی حەزرەتی ئیمام بۆ وڵاتی ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتنەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەموو ساڵێک لە ١٢ی ڕێبەندان دا، ڕێوڕەسمی زرینگاندنەوەی زەنگ لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات بۆ دەستپێکی دەیەی فەجر ئەنجام دەگرێت.

بەگشتی بەرنامە تایبەتەکانی ساڵگەڕی گەڕانەوەی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕێک لە هەمان چرکەساتدا دەست پێدەکات کە فڕۆکەکەی بەڕێزی لە فڕۆکەخانەی میهرئابادی تاران نیشتەوە.

کاتژمێر ٩و ٢٧ خولەک و ٣٠ چرکەی ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ فڕۆکەی هەڵگری ئیمامی گەل لە فڕۆکەخانەی میهرئابادی تاران نیشتەوە و دابڕانی ١٥ ساڵەی خەڵک و ئیمام کۆتایی هات.

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک وێڕای ڕێزگرتن ڕۆژانی دەیەی متفەڕکی فەجر، دروشمی تەوەرەیی فەجری جل و چوارەمی «ئێرانی جێگیر، ٤٤ ساڵ شانازی» ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ