قایمقامی پاوە: ٨٥٠ ملیار ڕیاڵ پڕۆژە ئامادەیە بۆ کەوتنەگەڕ لە دەیەی فەجردا
قایمقامی پاوە وتی: لە ماوەی دەیەی متفەڕکی فەجردا ٢٩ پڕۆژە بە زیاتر لە ٨٥٠ میلیارد ڕیاڵ لە سای چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری پاوە دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
«ئەردەشیر ڕۆستەمی» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، پیرۆزبایی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و دەسپێکی دەیەی متفەڕکی فەجری کردو وتیشی: لە ماوەی دەیەی متفەڕکی فەجردا ٢٩ پرۆژەی بنیاتنانەوە، خزمەتگوزاری، پڕۆژەی کشتوکاڵ و تەندروستی دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە.
بە وتەی ناوبراو ئەو پڕۆژانە لە بواری گواستنەوەو ئاو و کشتوکاڵ و پەروەردەو وزەو تەندروستی و گەشەپێدانی شارو گوندەکانە.
قایمقامی پاوە لە درێژەدا وتیشی: جگە خستنەگەڕی پڕۆژەکانی بنیاتنانەوە، بەرنامەی جۆراوجۆری فەرهەنگی، هونەری و وەرزشی داگری پەیمان بەستن لەگەڵ ڕابەرایەتی لە شێوەی کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئیداری لەگەڵ ئیمام جومعە، گوڵباران کردنی مەزارگەی پیرۆزی شەهیدان، دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و خەباتکاران، زرینگاندنەوەی زەنگی شۆڕش لە قوتابخانەکان هاوکات لەگەڵ چرکەساتی گەڕانەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیش لەسەر ئاستی شارەکە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەچوونی نمایشی ڕیزڕەوتی ماتۆڕ و ترۆمبیل لە شەقامەکانی شاری پاوە، بەرپاکرانی ئاهەنگەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە شارو گوندو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تێڕامان لە بەرنامەکانی دیکەی یادی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری پاوەیە کە «ڕۆستەمی» ئاماژەی پێکردن.
شاری پاوە بەپترلە٦٠هەزارحەشیمەتەوە لە١٣٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژئاوای کرماشان هەڵکەوتووە.