ئەمیرعەبدوڵڵاهیان گەییشتە نیکاراگوا
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم گەشتی بۆ ئەمریکای لاتین گەییشتە شاری ماناگوای پایتەختی نیکاراگوا.
لەم ساڵانەی دواییدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێشکەوتنخوازی ئەمریکای لاتین لەوان نیکاراگوا هەمیشە لە هەڵکشاندا بووە و ئەم پەیوەندییانە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، پیشەسازی، وزە، تەندروستی و بوارەکانی دیکەدا پەرەیان سەندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کاتی گەییشتنی بە شاری ماناگوای پایتەختی نیکاراگوا لە لایەن هاوتاکەی «دێنیس مۆنکادا» پێشوازیی لێ کرا.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕوو لە وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا وتی: گەشتەکەی ئەم دواییەت بۆ تاران سەرکەوتوو بوو. هاوکارانمان بەڵگەنامەی هاوکاریی درێژخایەنی نێوان هەردوو وڵاتیان ئامادە کردووەو هیوادارین بەم زووانە یەکلایی بکرێتەوە و واژۆ بکرێت.
«دێنیس مۆنکادا» وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا لە مانگی سەرماوەزی ڕابردوو سەردانی تارانی کردبوو.