شوبات 02, 2023 18:57 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: گەڵی ئێران هەمیشە دوژمنانی شۆڕش ھیوابڕاو دەکات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئامادەبوونی خەڵک له گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی به هۆکاری نائومێدی و ھیوابڕاویی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی»، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی «بنکەی ناوەندیی دەیەی فەجرو سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی» وێرای پیرۆز کردنی ساڵگەڕی لە دایکبوونی ئیمامی جەواد (ع) و نزیک بوونەوەی ڕۆژی  لەدایک بوونی ئیمامی عەلی (ع) و هاتنی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا، وتی: گەلی ژیر و زانای ئێرانی ئیسلامی لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە ڕێوڕەسمی ١٣ خەزەڵوەری ئەمساڵ کە جیاواز بوو لە گەڵ هەموو ساڵانی ڕابردووی ئم بۆنەیە ، نیشانیان دا کە لە هەر شوێنێک هەست بکەن شۆڕش و حکومەت لە ژێر هەڕەشەدایە، بۆ بەرەڤانی کردن لە شۆڕش و حکومەت دەبنە پێشەنگ.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی وتیشی: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا شیکاریی ورد و هەمەلایەنەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ھۆکاری ئاژاوەنانەوەی دوژمن زۆر کاریگەر بوو لە پوچەڵ کردنەوەو بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕیی دوژمن.

ڕەئیسی ئاماژەی بە ئاستەنگ و گوشارە بەردەوام و ئاڵۆزەکانی دوژمن و هەوڵەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم لە ئێران دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاکتیکەکان کردو و ڕوونیشی کردەوە کە: لە لایەکەوە حکومەت لەوپەڕی سەربەرزی دا بەشداریی دانوستانەکانی هەڵگرتنی بایکۆتەکانی کردووەو لە لایەکی تریشەوە وڵاتی بۆ حەزو خواستی دوژمن پەک پێ نەخست و هەوڵی دا لە بوارە ئابوورییە جۆراوجۆرەکاندا کرانەوەیەک دروست بکات و پەیوەندییەکان و بازرگانیی دەرەکی فراوانتر بکات و لەم ئاراستەیەش دا پەیوەندیی ناوچەیی و ھەڵس و کەوت لەگەڵ دراوسێکانی لە پێناوی پوچەڵ کردنەوەی سزاو بایکۆتەکان زیندووکردەوە.

سەرپەیڤ