گەشتی ئەمیرعەبدوڵڵاھیان بۆ ڤەنزۆئیلا
وەزیری دەرەوەی ئێران نیکاراگوای بەرەو ڤەنزوئێلا بەجێهێشت.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزۆئێلا مێژوویەکی زیاتر لە سەد ساڵەی هەیە. بەڵام لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئەنجامی هاوکاری لە بواری نەوتدا گەشەی کرد و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، ڤەنزۆئێلا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوو کە دانی بە حکومەتی نوێی ئێراندا.
لە ئێستادا هەردوو وڵاتەکە لە ژێر سزاو بایکۆتی تاکلایەنەی ئەمریکادان و لەسەر پرسەکانی وەک بەرگریکردن لە فرەلایەنی، پێویستیی بەرپەرچدانەوەی ڕێوشوێنی نایاسایی و تاکلایەنەی ئەمریکا، مافی ڕەواو نەگۆڕی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی و دانپێدانان بە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین ڕوانگەیەکی هاوبەشیان هەیە.
ھەر لەم ئاراستەیەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای گەشتە یەک رۆژەکەی بۆ نیکاراگواو دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمڕۆی هەینی «ماناگوئا»ی بەمەبەستی کاراکاس بەجێ ھێڵا.
بڕیارە «ئەمیرعەبدوڵڵاھیان» لەگەڵ بەرپرسانی ڤەنزۆئێلا لە کاراکاس کۆببێتەوە و باس لە فراوانکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان بکات.