شوبات 04, 2023 09:58 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤەنزوئێلا

«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی بۆ ڤەنزوئێلا لەگەڵ هاوتاکەی «ئیڤان خیل» دیدار و وتووێژی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،  «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» شەوی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی گەییشتە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوئێلاو لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و جێگری وەزیری دەرەوەی ڤەنزوئێلا پێشوازیی لێکرا.

ڕۆژی هەینی «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها لەگەڵ «تاریق ئەلعیسامی» وەزیری نەوتی ڤەنزوئێلا کۆبووەوە و وتووێژی کرد.ھەر لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری نەوتی ڤەنزوئێلا، پرسە دوو قۆڵی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا مێژوویەکی زیاتر لە سەد ساڵەی هەیە؛ بەڵام لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بە هاوکاری لە بواری نەوتدا گەشەی کرد و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ش، ڤەنزوئێلا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوو کە حکومەتی نوێی ئێرانی بە فەرمی ناسی.

لە ئێستادا هەردوو وڵاتەکە لە ژێر سزاو بایکۆتی تاکلایەنەی ئەمریکادان و لەسەر پرسەکانی وەک بەرگریکردن لە فرەلایەنی، پێویستیی بەرپەرچدانەوەی ڕێوشوێنی نایاسایی و تاکلایەنەی ئەمریکا، مافی ڕەواو نەگۆڕی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی و دانپێدانان بە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین ڕوانگەیەکی هاوبەشیان هەیە.

سەرپەیڤ