شوبات 06, 2023 18:35 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕەییسی بۆ سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ؛لەپەیامگەلێکی جیا جیا دا ڕوودانی کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزە لە دوو وڵاتی دۆست و برای تورکیا و سوریای لە سەرۆک کۆماران و خەڵکی ھەردووک دوو وڵاتەکە سەرەخۆشیی کرد.

«سەید ئیبراهیم رەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەپەیامگەلێکی جیا جیادا بۆ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»و«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا، ڕوودانی کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزەی لە ھەردووک وڵاتەکەدا کەبووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری شارومەندەکانیان و زیانێکی گیانی و دارایی قورسی لێ کەوتەوە، لە دەوڵەت و خەڵکی ئەم وڵاتانە سەرەخۆشیی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران،هەروەها ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەش کردنی یارمەتییەکانی فریاگوزاریی خێرای بەم دوو نەتەوەی دۆست و برادەرە لەبارودۆخی ناخۆشی ئێستادا ڕاگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٦ی فڤریە) بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری تورکیا و باکوری سوریای هەژاند. لە ڕەوتی ئەم بوومەلەرزە ٧.٨ ڕێختەرییەدا، زیانێکی قورس لە باڵەخانەکان کەوت و تیمەکانی فریاگوزاری و گەڕان خەریکی لابردنی داروپەردووەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر کەلاوەکاندا گیریان خواردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەک ئەرکێکی مرۆڤی و ئیسلامی ئامادەیی خۆی بۆ تاقمگەلی پزیشکی و فریاگوزار بۆ ئەم وڵاتانە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ