شوبات 11, 2023 07:32 Asia/Tehran
  • پیرۆز کردنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

Image Caption

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەی، لە گەرمەی پێشوازیی پڕلە جۆش و خرۆشی خەڵک، گەییشتەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

Image Caption

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەی بەڕێزی بۆ ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

Image Caption

هەر لەبەر ئەمە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتنەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، لە ئێراندا وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

Image Caption

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو ساڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنی لە ڕێپێوانێکی بەربڵاوو شکۆمەنددا لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆرشی ئیسلامی و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا پەیمان نوێ دەکەنەوە.

Image Caption

ھەر بەم بۆنەیەوە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت بەشی کوردیی ئەم ڕێکخراوەیە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە تەواوی بیرئازادانی جیھان پیرۆز دەکات.

Image Caption

سەرپەیڤ