شوبات 11, 2023 09:40 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران دا

ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی بڕێبەندان کە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، لە سەرانسەری ئێران دا دەستی پێ کرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان لە ٣٨ هەزار گوند و ١٤٠٠ شاری ئێران لە کاتژمێر ٩ی بەیانی (بەکاتی تاران) دەستی  پێ کردووەو ٦ هەزار کەس لە میدیا ئێرانی و بیانییەکان ڕووماڵی ئەم ڕێپێوانە دەکەن.

پێشکەشکرانی سروودە لە لایەن تیپەکانی ١٣٥٧ کەسەی قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران لەو بەرنامانەی ڕێپێوانی ٢٢ ڕێبەندانە  لە ئەمساڵدا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٢٢ خولەک بەکاتی تاران گەورەترین کۆرسی سروودی نیشتیمانیی ئێران لە سەرتاسەری وڵات پێشکەش دەکرێت.

چالاکییەکانی ١٥٠ ژوور بە تەوەری جیھادی ڕوونکردنەوە و ٣١ ژووری ناساندنی نەتەوەکانی ئێران لە داهێنانەکانی ڕێپێوانی ئەمساڵە.

وتاردەری ڕێپێوانەکەی تاران «سەید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەبێت.

سووڕانەوەی باڵۆن و کۆلارەو کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ لە تاوەری ئازادی، نومایشی پەرەشوتوانەکانی هێزە چەکدارەکان، پێشکەشکردنی سرود لە لایەن سەربازانی ئەرتەشەوە، خوێندنەوەی بڕیارنامەی سەرتاسەری و گوڵباران کردنی خەڵک لە لایەن کۆپتەرەکانی ئەرتەشی ئێران لە بەرنامەکانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە مەیدانی ئازادیی تاران دەبێت.

سەرپەیڤ