شوبات 11, 2023 09:59 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی پاوە: ٢٢ی ڕێبەندان ڕۆژی نەتەوەی ئێرانە

ئیمام جومعەی پاوە وتی: سەرەڕای کێشەی گرانی ئ گوزەرانی سەخت، چاوەڕوان دەکرێت خەڵک زۆرترین ئامادە بوونیان لە ڕێپێوانی ٢٢ ڕێبەنداندا ھەبێت، چونکو ئەم ڕۆژە ڕۆژی نەتەوەی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامییە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا؛ مامۆستا «مەلا قادر قادری» لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: ئەو کارە ژیرانە و تەگبیرمەندانەی ڕابەری مەزنی شۆڕش لە مەڕ لێخۆشبوون و ئازادکردنی تاوانباران و تۆمەتباران لە دادگاکانی قەزایی زۆر گرنگ بوو، بەم کارە ژیرانەیە، زۆر کەس، بە تایبەت گەنجەکان لە بەندیخانەکان ڕزگاریان دەبێت.

جەختیشی کردەوە: نزیکەی ١٤٠ زیندانی لە چوار شاری ھەورامانات لە زیندانی پاوەدان کە لەو ژمارەیە ٤٤یان  کەوتوونەتەبەر لێخۆشبوون و دوای ئازادکرانیان، پێویستە بنەماڵەکانیان پشتیوانی و ئامۆژگارییان بکەن  ھەتا جارێکی تر ڕێیان لە زیندان نەکەوێتەوە.

ئیمام جومعەی پاوە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: لە شاری پاوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بەشداریکردن لە ئاژاوەگێڕییەکان دەستبەسەر کراون زۆر کەمن، کە لەبەر ئەمە سوپاسبێژ و شوکرانەبژێری خودای گەورەین.

مامۆستا قادری وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵ گەلانی تورکیا و سوریا، وتیشی: بوومەلەرزە هیچ پەیوەندییەکی بە ئایین و ئایینزاو ئیسلام و غەیرەموسڵمانەوە نییە، بەڵکو ئەوە کارلێکە سروشتییەکانی زەوییە و بە فەرمان و زانستی خودا ڕوودەدەن .

وتاربێژی نوێژی جومعەی پاوە ڕوونیشی کردەوە: هەموومان لەو باوەڕەداین کە زەوی و ئاسمان هی خودای مەزنن و جوڵە سروشتییەکانی ژێرزەمین واتە بوممەلەرزە ھەر ڕۆژەو ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئایین و ئیمانی خەڵکەکەیەوە نییە.

مامۆستا قادری وتیشی: ڕوودانی بوومەلەرزە وانەیەکە بۆ مرۆڤ، چونکە دەبێ ئەوەمان لەبیر بێت و  بزانین کە بوومەلەرزەی ڕۆژی پەسڵانیش لە پێشە و دەبێت وریا بین.

سەرپەیڤ