شوبات 11, 2023 11:34 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی کرماشان بانگهێشتی خەڵکی کرد بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان

ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی کرماشان وێڕای بانگێشتنی جەماوەری پاڵەوان و شەھید پەروەری کرماشان بۆ ئامادە بوون و بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بە دروشمی ئێرانێکی بەهێز و پشتیوانی لە ئاڵای سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی،وتی: خەڵک بە بەشداریی شکۆمەندیان لەم ڕێپێوانەدا جارێکی تر یەکڕیزی و یەکگرتنی خۆیان نومایش دەکەن و دەبنەھۆی ھیوابڕاویی دوژمنانی ئێران و ئیستیکباری جیھانی.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا؛ مامۆستا «مەلا عەبدوڕەحمان مورادی» لە میانەی وتاری نوێژی هەینیی ئەھلی سوننەکانی کرماشان لە مزگەوتی جامیعی شافیعی، وتیشی: لە ڕێپێوانی ئەمساڵدا خەڵکی ئێران ھەمیسان ئەوە دەسەلمێنن کە ھێشتاش سوورو پابەندن بە دروشمەکانی سەربەخۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامی.

بەڕێزی لە درێژەی وتارەکەیدا لێبوردنی گشتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی بە هۆکارێک بۆ دڵگەرمی و هاندانی گەلی ئێران و سەرسامی و دۆش دامانی سیستەمی زاڵیەتی خوازو دەست و پێوەندەکانی زایۆنیزم زانی و وتی: بە پێی ئەم لێبوردنە کە لەسەر داوای سەرۆکی دەزگای دادوەری و بەبۆنەی ڕۆژانی متفەڕکی دەیەی فەجرەوە دەرکرا،ڕابەری مەزنی شۆڕش فەرمانی لێبوردن و ئازادکردنی زۆربەی زیندانیانی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوویان دەرکرد کە دیارە ئەمەش نیشانەی تێگەیشتن و بەرچاوڕوونی و دۆڤانی و مەزنایەتی و خۆشویستنی ئێران و ئێرانییەکان و شکست ھێنانی دوژمنانی نەتەوەی ئێرانەو ئێمە ئەم هەنگاوە بەرز دەنرحێنین هیواداریشین کەسانی زیندانی کراو بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ نێو باوەشی بنەماڵەکانیان.

مامۆستا «مورادی» هەروەها وتی: بومەلەرزەیەکی سەخت و دڵتەزێن لە وڵاتانی تورکیا و سوریا ڕووی داو گیان لەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەسی لەو دوو وڵاتە  دراوسێیەدا لێ کەوتەوە کە ئەمەش دڵی ھەڵگڵۆفتین ، لە خوداوەندی مەزن بۆ گیان لەدەست داوانی ئەم کارەساتە داوای لێخۆشبوون و بۆ کۆست کەوتووان و دەرباز بووانیش داوای تاقەت و پشوودرێژیش دەکەین.

وتیشی: وا ھەڵدگرێ کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئوممەتی ئیسلامی و نەتەوەی ئێران بەتایبەتی ،لەمەڕ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سوریا بە بڕشتانە بجوڵێنەوەو هەروەها لێقەوماوانی گەلەکەی خۆشمان لە «خۆی» فەرامۆش نەکەن و لە تەنگانەدا پشتی یەک بین.

سەرپەیڤ