شوبات 11, 2023 20:33 Asia/Tehran
  • بەشداریی ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان

ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان دا بەشدارییەکی بەربڵاویان هەبوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە چل ساڵە میوانداریی کۆچبەرانی ئەفغانی دەکات و ئێستا لانیکەم ٥ میلیۆنیان لە ئێران دەژین و وەک هاووڵاتیانی ئێرانی سوودمەند دەبن لەو ئاسانکاریانەی کە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەردەستن.

پەیوەندیی باشی نێوان خەڵکی ئێران و ئەفغانستان، جوڵەی هاووڵاتیانی ئەفغانی بۆ ئێران و بوونی کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ دەیە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەفغانییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیشتیمانی دووهەمی خۆیان بزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس؛ هاووڵاتیانی ئەفغانستان بە هەڵگرتنی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەفغانستان و وێنەی شەهید سەردار «قاسم سولەیمانی» بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێپێوانی ٢٢ ڕێبەندان دا بەشدارییان کرد.

ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێی ئەفغانستان سنوورێکی دوور و درێژی لەگەڵ ئەم وڵاتە هەیە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ