شوبات 16, 2023 12:44 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی پەکینی بەرەو تاران  بەجێهێشت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «شی جینپینگ»ی هاوتا چینییەکەی سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، پەکینی بەرەو ئێران بەجێ هێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» کە ڕۆژی سێشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، پاش دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین، بەرەو ئێران گەڕایەوە.

لەم سەردانەداو بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەردووک وڵات، جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەفدە پلە باڵاکان، ٢٠ بەڵگەنامەی هاریکاریش لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەردوولاوە واژۆ کرا.

هەر لەم سەردانەدا سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پەکین و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرو بیرمەندانی باڵای چین و بەرپرسانی دەیان کۆمپانیای گەورەی ئابووریی ئەم وڵاتەو چالاکە ئابوورییەکانی ئێرانیی دانیشتووی چین و هەروەها ئێرانییەکانی نیشتەجێی چین دیدارو گفتوگۆی کرد.

هەروەها ڕەئیسی ڕۆژی چوارشەممە نوێژی جەماعەتی مەغریب و عیشای لە نێو موسڵمانانی چینی و نوێژخوێنانی مزگەوتی "دۆنگ سی" ئەنجامدا و کورتە وتارێکیشی پێشکەش کردن.

سەرپەیڤ