ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕێککەوتنی باش کراوە سەبارەت بە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکرانی هاوکارییە ٢٥ ساڵەکەی نێوان ئێران و چین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛سەبارەت بە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکرانی تۆکمەو تەواوی بەرنامەی هەمەلایەنەی هاوکاریی ٢٥ ساڵە لە نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و چین ڕێککەوتنی زۆر باش کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و وەفدەکەی ھاوڕێی بۆ چین وتیشی: دەرفەتی دیدار و وتووێژەکانی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ «شی جینپینگ» سەرۆک کۆماری چین، یارمەتیدەر بوو بۆ تاوتوێ کردنی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی نێوان ئێران و چین لە ئاستی سەرکردەکانی ئەم دوو وڵاتە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕێککەوتنی زۆر باش سەبارەت بە لابردنی ئاستەنگەکان بۆ جێبەجێکردنی تۆکمەو تەواوی بەرنامەی هەمەلایەنەی ٢٥ ساڵەی هاوکاری لە نێوان هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و چین کراوە، وتیشی: خۆشبەختانە وەزیرانی پێوەندیدار و بەتایبەتی تیمی ئابووریی هەردوو حکومەتەکە بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە گفتوگۆی باشیان کرد.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە ڕۆژی سێشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پاش دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانیی گەلی چین، گەڕایەوە بۆ تاران.