شوبات 16, 2023 23:50 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ئەنجامدا

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «بەدر ئەلسەعیدی» وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و عومان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵگرتنی بایکۆتەکان ئەنجام دا.

ماوەیەکی لەمەو پێشیش وەزیرانی دەرەوەی ئێران وعێراق ھەرلەبارەی  دانوستانەکانی ھەوڵوەشاندنەوەی سزاو بایکۆتەکانەوە وتووێژیان کرد.

دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاو بایکۆتەکان دوای چەندین مانگ لە دانوستانی چڕوپڕ لە ڤیەننا، گەیشتە قۆناغێک کە ئەگەر ئەمریکا وەک لایەنێکی پێشێلکاری بەرجام داخوازییەکانی لۆژیکانەی ئێران و مەرجەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنێکی سەقامگیر و متمانەپێکراو قبوڵ بکات، ئەوا ڕێککەوتنی یەکجاری ڕێی تێ ئەچێ.

بەڵام ئەزموونی چەندین مانگ دانوستان لە ڤیەننا سەلماندوویەتی کە کۆشکی سپی بە هۆی کێشە ناوخۆییەکان و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەسەڵاتی بڕیاردانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نییە و لەم ڕوانگەیەوە پەنای بۆ تاکتیکی تاوانبارکردن و مۆڵەتی بێ ناوەڕۆک دیاری کردن بۆ ئێران بردووە.

سەرپەیڤ