شوبات 17, 2023 12:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بەرامبەر بە بانگەشەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وتی: چەواشەکاری لە بارەی ھەواڵێکی پەیوەست بە ڕێبەری قاعیدەو بەستنەوەی بە ئێرانەوە شتێکی جێی پێکەنینە.

«نێد پرایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وێڕای دووبارەکردنەوەی ئەو چەواشەکارییانەی کە لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە کەسێک بە ناوی «سەیفولعەدل» کە سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیە، لە ئێراندایە.

لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە  لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی «نێد پرایس»ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بانگەشەی ئامادە بوونی «سەیفولعەدل» سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە ئێرانی کردووە، لە توییتێکدا نووسی: ئامۆژگاری بەرپرسانی کۆشکی سپی دەکەم کە یارییە شکستخواردووەکەی ئێران ترسێن کردن ڕابگرن،هەواڵ چێکردن لەبارەی سەرکردەی قاعیدە و بەستنەوەی بە ئێرانەوە شتێکی جێی پێکەنینە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتیشی: پێکھێنەرانی قاعیدە و داعش، بەرپرس و ھۆکاری پەرەسەندنی تیرۆرن لە جیهاندا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی دا ڕوولە کاربەدەستانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ناونیشانی هەڵە مەدەن!

سەرپەیڤ