شوبات 18, 2023 14:59 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: گەلی ئێران بە خۆڕاگرییەکی نمونەیی پیلانەکانی پاوانخوازانی پوچەڵ کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: گەلی ئێران بە خۆڕاگرییەکی نمونەیی پیلانەکانی پاوانخوازانی پوچەڵ کردووەتەوە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە سەرەتای دیداری بەرپرسانی نیزام و نوێنەر و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و میوانان و بەشداربووانی پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی قورئان  لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ھەڵبژێردرانی پێغەمبەری سەردارەوە، حەماسە خولقاندنی جەماوەری ئێران لە ڕێپێوانی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بەرز نرخاند.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، دوژمنان وەک سەدری ئیسلام بە شەڕی سەربازی، ئابووری، سیاسی و پڕوپاگەندەیی دژی نەتەوەی ئێران ڕیزیان بەستووە، ئاماژەی بە لێکدانەوەی هەڵەی دوژمنان سەبارەت بە نەتەوەی ئێران کرد لەڕووداوەکانی پاییزی ڕابردووداو وتیشی: ڕۆژئاواییەکان ھەتا دوێنێ بانگەشەی پێو شوێن گرتنی دانوستانکانیان دەکرد، کەچی کاتێک ناچار بوون داواکارییە ڕەواکانی گەلی ئێران قبوڵ بکەن، بە سەرھەڵدانی پشێوییەکان مێزی دانوستانیان بەجێهێشت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەدەربڕینی ئەوەی کە حکومەت بە ئامادەبوونی شکۆمەندانەو بنیاتنەرانەی خۆی لە کۆڕوکۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی دەپارێزێت، حەماسەخولقاندنی ئەم دواییەی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی وەک ئەرکەمەندییەکی دوو ھێندە بۆ هەموو کاربەدەستانی وڵات لێک دایەوە.

سەرپەیڤ