شوبات 21, 2023 14:04 Asia/Tehran
  • کەنعانی: ئێران لە ڕوانگەی مرۆڤدۆستانەوە سەیری پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانیان دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی تایبەتی عومان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا وتی: ئێران لە ڕوانگەی مرۆڤییەوە دەڕوانێتە پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران؛ «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرسی دانوستانەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکاو ڕۆڵی هەندێک وڵات لەوان عومان لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵە تایبەتیەکانی شانشینی عومان لەو بارەیەوە بەرز دەنرخێنێت.

دیسان باسی ئامادەیی ئێران  کراوە بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا بە سەرنجدانی بوونی ژمارەیەک زیندانی لە بەندیخانەکانی ھەردووک وڵاتەکە بە هۆکار و تۆمەتی جۆراوجۆر؛ ئەمریکاش گەلێک جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئامادەیە دیلەکان بگۆڕێتەوە، کەچی ھەر جارێکیش خۆی لەو کارە دزیوەتەوە.

سەرپەیڤ