سەردانی شاندێکی باڵای ئابووریی سەنیگال بۆ تاران
شاندێکی باڵای ئابووریی سەنیگال سبەی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆمار و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی ئەم وڵاتە دەگاتە تاران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ڕوحوڵڵا لەتیفی» جێگری بەرپرس و وتەبێژی یانەی بازرگانیی ئێران – ئەفریقا سەبارەت بە سەردانی شاندی بازرگانی سەنیگال بۆ ئێران وتی: شاندی بازرگانیی سەنیگال بە سەرۆکایەتی «شێخ سیسە» ڕاوێژکاری باڵای ئابووریی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی سەندیکای بازرگانانی ئەم وڵاتەیە.
بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەگەڵ ڕێکخراوە بازرگانییەکان، وەبەرھێنەرانی ئێران، بەڕێوەبەرانی یەکەکانی بەرهەمهێنان و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە بازرگانی و ڕۆژئاوای ئەفریقا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کۆدەبنەوە.
لەتیفی وتیشی: شاندەکەی سەنیگال لە لایەن یانەی بازرگانی ئێران – ئەفریقاوە بانگهێشت کراوەو لەم گەشتەی دا سەردانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل، یەکەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی خۆراک، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە، یەکەکانی بەرهەمهێنانی قوماش و جلوبەرگ، یەکەکانی بەرهەمهێنانی پترۆکیمیایی و ڕۆنی پیشەسازی، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فەرش، کۆمپانیاکانی زانست بنەما، یەکەکانی بەرهەمهێنانی شیری ویشک دەکات .