هاتنی شاندی ئابووریی سەنیگال بۆ ئێران
شاندی باڵای ئابووریی سەنیگال بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆمار و سەرۆکی سەندیکای بازرگانانی ئەم وڵاتە گەییشتە تاران.
ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و سەنیگال (ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی) گەییشتە ٢ ملیۆن و ٤٠٠هەزار دۆلار کە ٥٠%ی پشکی هەناردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێت و ١٧%ی پشکی هەناردەکردنی کەرەستەی خۆراکییە ، هەروەها بڕی هاوردەکردن لە سەنیگالەوە بۆ ئێران لەم ماوەیەدا نزیکەی ٣٧٠ هەزار دۆلار بووە.
ھەر لەم پەیوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ڕوحوڵڵا لەتیفی» جێگری سەرۆک و وتەبێژی یانەی بازرگانانی ئێران و ئەفریقا سەبارەت بە سەردانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی شاندی بازرگانیی سەنیگال بۆ ئێران وتی: شاندە بازرگانییەکەی سەنیگال بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەگەڵ ڕێکخراوە بازرگانییەکان، وەبەرھێنەرانی ئێران، بەڕێوەبەرانی یەکەکانی بەرهەمهێنان و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە بازرگانی و ڕۆژئاوای ئەفریقا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بە سەرۆکایەتی «شێخ سیسە» ڕاوێژکاری باڵای ئابووریی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی سەندیکای بازرگانانی ئەم وڵاتە کۆدەبنەوە.
سەنیگال وڵاتێکە بە حەشیمەتێکی ١٧ ملیۆن کەسیەوە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، کە ٩٠٪ موسڵمانن، ئەم وڵاتە ٢٠٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و هاوسنوورە لەگەڵ مۆریتانیا، مالی، گینیا، گینیای بیسائۆو زەریای ئەتڵەسی دراوسێیەو دەروازەی چوونی کاڵاو کەل و پەل بۆ ١٥ وڵاتی ئەفریقا دێتە ئەژمارو باجەکەی زۆر کەمەو بۆ بازرگانان چوونیان لە سەنیگالەوە بۆ وڵاتانی گردوپەڕ وەک سەرەتییەک دێتە ئەژمار.داهاتی ئەم وڵاتە لە ڕێگای کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەوەیە، بادام و دانەوێڵەو گەنمەشامیش لەو بەرھەمە کشتوکاڵیانەی ئەم وڵاتەیە.