شوبات 24, 2023 18:22 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی پاوە: پیلانەکەی پاشمیری عەرەبستانی سەعودی لە پیلانەکەی ئەبرەھە دەچێت و شکست دێنێ

مامۆستا «مەلا قادر قادری» ئیمامی جومعەی شاری پاوە لە وتاری ئەم حەوتەیەی نوێژی ھەینیی ئەم شارەدا تیشکی خستە سەر نیازی پاشمیری عەرەبستان بۆ دروست کردنی کۆپییەکی گەشتکارییانەی کەعبەی پیرۆز بۆ شوێنی ڕابواردنی سەردانیکارانی بیانی لە گردوپەڕی جەددەو ئەمەی بە پیلانێک زانی کە لە پیلانەکەی ئەبرەھە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مامۆستا «مەلا قادر قادری» ئیمامی جومعەی شاری پاوەی سەربە پارێزگای کرماشان لە وتاری ئەم حەوتەیەی نوێژی ھەینیی شارەکەی دا نیگەرانیی خۆی لە بارەی پرۆژەی کۆپیی کردنی کەعبەی پیرۆز لە عەرەبستاندا دەربڕی و ئامانج لەو کارەی کاڵ کردنەوەی جێگەوشوێن و پیرۆزایەتیی قیبلەی موسڵمانان زانی.

بەڕێزی جەختی لەوە کردەوە کە حەوتەی ڕابردوو جگە لە ڕوودانی چەندین بوومەلەرزە لە تورکیا و ھەڵکشانی ئاستی زیانە مرۆیی و داراییەکان، بوومەلەرزەیەکی ئایینییش لە عەرەبستانی سەعودی و لە ناخی جیھانی ئیسلام دا ڕووی دا کە بە ڕاستی جێگای نیگەرانییە.

ئیمام جومعەی شاری پاوە وتیشی: پاشمیری عەرەبستان بەنیازە شارێکی لۆکس بە ناوی «پڕۆژەی شاری چوارسوچ» لە باشووری «جددە» دروست بکات و بینایەکی وەک کەعبە لە ناوەڕاستی ئەم شارە دامەزرێنێ بۆ ئەوەی بیکات بە شوێنی ڕابواردنی گەشتکاری بیانی کە دیارە ئامانجەکەشی کاڵ کردنەوەی پلەو پیرۆزایەتیی مەککەیە.

مامۆستا «مەلا قادر قادری» وتیشی: لە شەریعەتی ئیسلام دا چوونی کافران بۆ مەککە قەدەغەیە، کەچی پاشمیری سەعودی بەنیازە بە بیانووی گەشتکاری و برەوپێ دانی گەندەڵی و بەرەڵڵایی ، کۆپییەکی کەعبە دروست کات کە لە پشتی خودا ئەو پیلانەی کە لە پیلانەکەی «ئەبرەھە» دەچێت سەرناگرێت ، چونکو خاوەن و پارێزەری کەعبەی موسڵمانان خوداوەندی باڵادەستە.

سەرپەیڤ