شوبات 25, 2023 13:29 Asia/Tehran
  • «پاوە» بەرەوڕووی «ئەمریکا» دەبێتەوە

فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسداران وتی: سپای پاسداران دەتوانێ لەمەبەدوا کۆپاپۆڕی ئەمریکا مەودای ٢٠٠٠ کیڵۆمەتر بپێکێت و لەبەر رێزنان لە شەهیدانی کوردستان ، ناوی «پاوە»مان لە سەر ئەو موشەکە داناوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، سەردار «ئەمیر عەلی حاجی زادە» فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رایگەیاند: موشەکی کروزی مەودا بری «پاوە» لە موشەکەکانی سپا زیاد کراوە.

سەردار «حاجی زادە» راشیگەیاند کە بەرژەوەندیی ئەمریکا لە نائەمن کردنی رۆژاوای ئاسیاو تەنانەت جیهانە؛ شەڕی ئێران و عێراق، هێرش بۆ سەر ئەفغانستان، دوو شەڕ لە عێراق، هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و شەری داعش و شەری ئیسرائیل لەو پێکادانانەیە کە لە ناوچەکەی ئێمە هەبووەو ئەمریکا هۆکاری سەرەکیان بووە و ئەگەر ئێمە بەهێز نەبین، شەڕ بەرەو ناوخۆی ئێران پەرەی پێ دەدرێت.

وتیشی کرد: بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەردەمانێک بۆ ئەوان بەهێز بوو، بەڵام ئەمڕۆ گۆشتی ژێر ددانە و هەر کاتێک بمانەوێت دەتوانین بیانپێکین و ئەو شوێنانە بووەتە خاڵی لاوازیان.

راشیگەیاند: گەورەترین هێزی دەریایی جیهان پێشتر هی ئەمریکا بوو و سەردەمانێک کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا بەرەو هەر وڵاتێک جووڵەی کردبا، دەستەڵاتی ئەو وڵاتە دەروخا بەڵام ئێمە ئێستا دەتوانین لە مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەترییەوە بیانپێکین، ئەم دوو هەزارەش لەبەر رێزی ئەرووپاییەکانە.

وتیشی: بە رێزنان لە شەهیدانی کوردستان ، ئەو موشەکە ناوی «پاوە»ی لە سەر دانراوە.

سەرپەیڤ