شوبات 25, 2023 22:39 Asia/Tehran
  • مەشقی شەوانەی یەکدەستی بەرگریی ئاسمانی لە سەرتاسەری ئێران

بنکەی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص) بەڕێوەچوونی مەشقی یەکدەستی شەوانە لە سەرانسەری ئێرانی ڕاگەیاند.

بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص) ڕایگەیاند: ئەمشەو شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە مەشقەکە لە هەندێک ناوچەی وڵات لە تاریکایی شەودا بە هەماهەنگیی تۆکمەو تەواوی تۆڕی یەکدەستی بەرگریی ئاسمانیی ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، بەپێی ڕاگەیاندنی بنکەی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا، بەشێک لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هێزە چەکدارەکان لە ئەمشەوەوە پڕۆڤەی ئۆپەراسیۆن دەکەن بۆ ئامادەکاری لە ئاراستەی بەڕێوە بردنی مەشقی ئۆپراسیۆن.

بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص)  ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: ئەم پرۆڤەی ئۆپراسیۆنە بە ھاواھەنگیی تۆکمەوتەواوو یەکدەستی بەرگریی ئاسمانی لە ھێندێک ناوچەی وڵات لە تاریکایی شەودا ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ