ئادار 17, 2023 16:51 Asia/Tehran
  • ئاوڕدانەوەیەک لە گرینگایەتیی مەشقی ھاوبەشی ئێران ، چین و  ڕووسیا

مەشقی پێکھاتەیی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٣ لە شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی بە بەشداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھێزی دەریایی ڕووسیاو ھێزی دەریایی ئەرتەشی چین لە ناوچەی باکووری ئەقیانوسی ھیند دەستی پێ کرا.

مەبەست لە بەرپاکردنی ئەم مەشقە پتەوکردنەوەی ئاسایش و بناغەکانی لە ناوچەکە و فراوانکردنی هاوکارییە ھەمەلایەنەکانی نێوان هەر سێ وڵات و نیشاندانی نیازپاکی و توانای ئەو وڵاتانە بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی دەریایی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دەریایی بە داهاتوویەکی هاوبەشەوە ڕاگەیەندراوە.

لەم مەشقەدا جگە لە یەکەکانی ڕووبەرو فڕندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، یەکەکانی ئاوگەڕی دەریایی چین و ڕووسیاش لەم مەشقەدا بەشدارن و ئەمە چوارەمین جارە کە ئێران مەشقێکی دەریایی لەگەڵ ڕووسیا و چین وەک دوو زلهێزی گەورە ئەنجام دەدات.هەر لەبەر ئەمە، ئەم مەشقە دەتوانێت بە مانای داڕشتنی هاوکێشەیەکی نوێ بێت لە هاوکاریی سەربازیی ناوچەیەکدا کە لە ڕووی ئاسایش و سەلامەتیی دەریاییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە.بۆ هەر سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و چین، ئەو ناوچەیەی کە ئەم مەشق و مانۆڕەی تێدا بەڕێوەدەچێت، واتە باکووری زەریای هیند، بە ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت؛

ئەم ناوچەیە و دەریای عومان بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی و گەرووی بابولمەندەب و مالاکا و هورمز کە بە سێگۆشەی زێڕین ناودەبرێت، گەلێک گرینگن. بەم پێیە هەر سێ هێزی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین لە ساڵی ٢٠١٩ش دا مەشقێکی هاوبەشیان لەم بوارەدا ئەنجام دا.

دەریاوان «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانیش بە دەربڕینی ئەمەی کە بنەمای سەرەکیی مەشقی پێکھاتەیی دەریایی ساڵی ٢٠٢٣ ئاسایشی دەریاییە، وتیشی: سەرنجی سەرەکی لە ڕۆژی یەکەمدا چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕزگارکردنی کەشتییە هێرش بۆ کراوەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ جموجۆڵە تیرۆریستییەکان بووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری دەریایی وەک یەکێک لە ئامانجەکانی مەشقی دەریایی پێکھاتەیی ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاندووەو وتووشیەتی: ئەمڕۆ هەندێک هێزی ناڕەوا بە ئامادەبوونیان لە ناوچەکەدا گرفتیان دروست کردووە، کە دەبوو کۆنترۆڵ کرابایەن.

مەشقی هاوبەشی پشتێنی ئاسایشی دەریایی ٢٠٢٣ شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی یەکەکانی ڕووبەرو فڕندەی هێزە دەریاییەکانی ئێران و چین و ڕووسیا لە ناوچەی باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێکردو، لەم ماوەیەدا دوو وڵاتی کازاخستان و پاکستانیش وەک وڵاتی چاودێر ئامادەی مەشقەکەن.

سەرپەیڤ