ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە
شەوی ڕابردوو دوابەدوای دڵنیا بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دەرکەوتنی ھیلالی مانگی ڕەمەزان،ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئێران دا کرایە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەم نووسینگەیە لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، گەلی ئێران ئاگادار دەکرێتەوە کە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی جێی متمانەی گرووپە چاودێرەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە گەییشتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دڵنیا بوون.
بەم پێیە ڕۆژی پێنج شەممە لە ئێراندا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتریش زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان، میسر، فەلەستین، سوریا، سودان، یەمەن، عێراق، قەتەر، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین،ڕۆژی پێنج شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند بوو.