نیسان 02, 2023 08:29 Asia/Tehran
  • دامەزرانی سکرتاریەتی بەدواداچوونی تاوانە جەنگییەکانی حکومەتی فەرەنسا لە ئیلام

فەرماندەی لقی ئەمیرەلموئمینین (ع) ی سپای پاسدارانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران، پێکهێنانی سکرتاریەتی بەدواداچوون بۆ تاوانە جەنگییەکانی حکومەتی فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپی لە مەڕ کۆمەڵکوژ کردنی ئێرانییەکان لە ١٩ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٣ ی کۆچیی ھەتاوی (١٠ی مارسی ١٩٨٥)ی لە ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.

لە ١٠ی مارسی ١٩٨٥دا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای بەعسی عێراق لەناکاو چوونە سەر ئاسمانی گوندی «ماربەرە» لە ئیلام و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم گوندەو ئاوارە جەنگییەکانی دیکەیان کە لە شاری ئیلام و ناوچەکانی دەوروبەری ھانایان بۆ ئەم ناوچە شاخاوییە ھێنابوو، قەڵاچۆ کرد. ڕووداوێکی تاڵ و خوێناوی کە بێ گومان یەکێک بوو لە ئازاربەخشترین تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی سەدام لە شەڕی هەشت ساڵەی دژی گەلی ئێران.

ھەرلەم ئاراستەیەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛سەردار«جەمال شاکەرەمی»، فەرماندەی لقی ئەمیرەلموئمینین (ع)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی سکرتاریەتی بەدواداچوون بۆ تاوانە جەنگییەکانی حکومەتی فەرەنساو وڵاتانی ئەوروپی لە مەڕ کۆمەڵکوژ کردنی ئێرانییەکان، وتی: دامەزراندنی ئەم سکرتاریەتە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی تاوانە جەنگییەکان لە ژێر ناونیشانی «کۆمەڵکوژکرانی ئێرانییەکان لەلایەن حکومەتی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپیەوە» لە ئاراستەی پێ و شوێنگرتنی خەیانەت و دڕندایەتیی حکومەتی فەرەنسا دژی نەتەوەی ئێرانە.

سەردار «شاکەرەمی» وتیشی: دڕندایەتی و تاوانی ئەوروپییەکان لە بۆردوم کردنی گوندی «ماربەرە» بە ڕوونی دیارە و لە ١٩ی ڕەشەمەی ٦٣ دا لە ئیلام و هەشت پارێزگای دیکەی ئێران لە یەک کاتدا تاوانێکی مرۆڤی ئەنجام دەگرێ و بە سەدان کەس لەوپەڕی بێ دەرەتانی دا لە ماڵ و نیشتیمانی خۆیاندا لە خاک و خوێن دا گەوزان.

فەرماندەی لقی ئەمیرەلموئمینین (ع)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام وتیشی: دڕندەکاریی ئەمریکی و ئەوروپییەکان و سیستەمی ئیستیکبار تەنیا بۆ ئێمەوە ئاشکرا نییە، بەڵکو لە نێو خودی ئەوروپییەکانیشدا بەڵگەی زۆر هەیە کە ئەو شەڕەی بەسەر ئێمەدا سەپێندرا، شەڕێکی بڕستبڕو بە وەکالەت بوو کە ئیستیکباری جیھانی وڵاتێکی ناوچەکەی ڕاسپاردبوو ھەتا شەڕێکمان بەسەردا بسەپێنێ.

سەرپەیڤ