نیسان 13, 2023 05:36 Asia/Tehran
  • «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان گەییشتە سەمەرقەند

وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان کە بە ئامادەبوونی ئێران و ٦ وڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت، گەییشتە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و شاندەکەی یاوەری بەشداری چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان (لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران، چین، پاکستان، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، تاجیکستان و ڕووسیا) دەکەن کە لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.

لە پەراوێزی ئەم دیدارەدا دیداری جیاجیاشی دەبێت لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە چوارەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان.

هەروەها لەپەراوێزی چوارەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، دووهەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا، چین و پاکستانیش بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ