نیسان 17, 2023 14:22 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی سوریا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕۆژی نیشتیمانیی سوریای لە سەرۆک کۆمارو گەلی ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی نیشتیمانیی سوریا لە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمارو خەڵکی ئەم وڵاتە، نووسیی:  دوای ساڵانێکی دوورودرێژ هاوکاریی ڕاستگۆیانە و بەرخۆدانی مێژووساز، ڕێکمەندیی جیهانی و ناوچەیی لە بەرژەوەندیی گەلانی ئازاد و سەربەخۆ مسۆگەر دەبێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتژیی لەگەڵ سووریا هەیە و پشتیوانیی تاران لە حکومەتی شەرعی و یاسایی ئەم وڵاتە بەدرێژایی گیرۆدەبوونی بە قەیران و یارمەتیدانی حکومەتی «بەشارئەسەد» لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دەربڕی ئەم ڕاستیەیە.

١٧ی ئاپریل ساڵگەڕی سەربەخۆ بوونی سووریا لە ژێر ڕکێفی فەرنساو کشانەوەی دوایین سەربازی فەرەنسی لە خاکی سووریایە.

سەرپەیڤ