نیسان 18, 2023 11:28 Asia/Tehran
  • پلانی ئێران بۆ باشترکردنی ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ عەرەبستان

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: لەگەڵ بووژانەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ عەرەبستان، بەرنامە بۆ گەییشتن بە بازرگانییەکی یەک ملیار دۆلاری لە کورتخایەن و بەرزکردنەوەی بۆ دوو ملیار دۆلار لە ماوەیەکی مامناوەندی دا داڕێژراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن «فەرزاد پیلتەن»، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران، سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عەرەبستان وتی: لە هەندێک ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ھەتا نزیکەی ٨٠٠  ملوێن دۆلار پەیوەندیی بازرگانیمان لەگەڵ عەرەبستان دا هەبووەو لە زۆربەی ئەم ساڵانەدا هاوسەنگیی بازرگانی لە بەرژەوەندیی ئێران بووە؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە هەناردەی ئێران لە ئاستێکی باڵاتردا بووە لە چاو هاوردە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران وتیشی: لە ئێستادا بەستێنی پلاندانان و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی هاوبەش وەک پەرەپێدانی ژێرخانی بازرگانی، پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان کەرتە تایبەتەکانی دوو وڵات، هاوکاریی پێشانگایی، ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانییەکانی ئێران و عەرەبستان فەراھەمە.

«پیلتەن» هەروەها وتی: جگە لە هەناردەکردن و هاوردەکردنی کەلوپەل، ئەگەری هاوکاریی هەردوو وڵات لە بواری وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی پیشەسازیی هاوبەش و جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەکنیکی و ئەندازیاری لە بواری پیشەسازی و دووبارە هەناردەکردنەوەش مسۆگەرە.

سەرپەیڤ