نیسان 21, 2023 16:38 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا: ئەورووپا دەبێ واز لە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان بهێنێت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی؛ دەبێ وڵاتانی ئەورووپی واز لە پشتیوانیکردنی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان بهێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە وتووێژێکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەلژیکا «ئەلێکساندەر دی کرۆ»، دوایین دۆخی پەیوەندی و هاوکاریی دادورەیی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژەدان کردن بە پێوەندیی مێژوویی ١٣٠ ساڵەی ئێران و بەلژیکا، جەختی لە فراوانکردنی کارلێک و هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی و کشتوکاڵی نێوان دوو وڵات کردەوە.

سەرۆکوەزیرانی بەلژیکاش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر بەو لێکتێگەییشتنانەی کە لە نێوان هەردوو وڵات لە بواری هاوکاریی هاوبەشدا ھەیە، خوازیاری فراوانکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەلژیکا و ئێران بوو لە بوارە جیاجیاکان دا.

 

سەرپەیڤ