نیسان 21, 2023 22:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە سەرکردەکان و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامگەلێکی جیاجیادا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی گەڕانەوە بۆ سروشت و چرکەساتی شانازی و سەربەرزیی لە ڕۆژووگران و بەندە ڕاستبێژەکانی خواوەند پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە پەیامگەلێکی جیاجیادا، هاتنی جەژنی ڕەمەزانی لە ڕابەران و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کردو هیواداریی دەربڕی کە بە بەرەکەتی ئەم جەژنە متفەرکەو ھانا بردن بۆ فێرکارییە گەورەکانی ئیسلام و ڕاھێنانە ژیانبەخشەکانی پێغەمبەر مەزنی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی مستەفا (ص) و بەر ڕۆشنایی هەوڵە هاوبەشەکاندا،لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئارمانجە پیرۆزەکانی ئیسلام، یەکڕیزی و یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی و گرینگایەتی دان بە هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی پەرە بستێنێ.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سبەینێ یەکەمی شەووال و جەژنی ڕەمەزانە. لە ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئیسلامی، لەوانە عێراق، عومان و پاکستان، ئەندۆنێزیا، مالیزیا، مەغریب و برونێئی، سبەی وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندراوە.

عەرەبستان، بەحرەین، قەتەر، سوریا، ئیمارات، تورکیا، میسر، کوێت، یەمەن، فەلەستین، لوبنان و ئۆردۆن ڕۆژی هەینیان وەک یەکەم ڕۆژی شەووال و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ