نیسان 22, 2023 15:10 Asia/Tehran
  • کەنعانی چافی: دانیشتوانی داگیرکەری سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە هەموو کاتێک زیاتر بێهیوا بوونە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئاڵۆزترو دانیشتووە داگیرکەرەکانیشی لە هەموو کاتێک بێهیواترن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر،«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە توییتێکدا بە ئاماژە بە ئامادەبوونی شایستەی فەلەستینییەکان لە نوێژەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسادا، نووسیویەتی: ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، دۆزی ڕزگاریی فەلەستین گیانێکی تازە دەکرێتەوە بەبەری داو قودسی پیرۆز لە ئازادی نزیکتر دەبێتەوە.

کەنعانی چافی وتیشی: ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵیش لە فەلەستین، چ لە گۆڕەپانی جیهادو چ لە ژوانگەی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا، جوانتر درەوشایەوە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێستا سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئاڵۆزترو دانیشتووە داگیرکەرەکانیشی لە هەموو کاتێک بێهیواترن و فەلەستینییەکان بە باوەڕێکی پتەوتر بە یارمەتیی ئیلاھی، متمانەیەکی زیاتریان بە دەرەنجامی بەرخۆدان و پشت بەستن بە پشتیوانیی  خەڵکانی بیرئازادی جیهان پەیدا کردووە، کە ھرووژمی ڕۆژی جیھانیی قودس جوانترین دەرکەوتەی بوو، ئەمەش پتر لە ھەر کاتێکی تر لە ڕزگاریی تۆکمەوتەواوی فەلەستین و لەنێو چوونی ئەو وەرھەمە شێرپەنجەیینە دڵنیای کردنەوە.

سەرپەیڤ