نیسان 23, 2023 18:54 Asia/Tehran
  • داخوازیی فەرمیی عەرەبستان لە ئێران بۆ خشتنەگەڕی 3 گەشتی ئاسمانی لە حەوتەیەکدا

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران داواکاریی فەرمیی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عەرەبستان لە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئیران بۆ خستنەگەڕی 3 گەشت لە حەوتەیەکدا - جیا لە گەشتەکانی حەجج- ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن «میهرداد بەزرپاش» وەزیری ڕێگاوبان و  شارسازیی ئێران،بە ئاماژەدان بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تاران و ڕیاز لەسەر بنەمای دیپلۆماسیەتی ناوچەیی و بنەمای دراوسێیەتی باش، وتی: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا فڕۆکەوانیی عەرەبستان بە فەرمی داوای لە ئێران کرد جگە لە گەشتەکانی حەجج، حەوتانە سێ گەشت لە ئێرانەوە بۆ عەرەبستان ئەنجام بگرێت.

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران ڕاشیگەیاند: پێشتر ھەردووک وڵات لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی گشتیی ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، هاوکاریی تەکنیکی، زانستی و هتد...ئیرادەی پتەوی خۆیانیان بۆ بەکارھێنانی هەموو هەوڵەکانیان لە ئاراستەی بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووەو بە مەبەستی فراوانکردنی هاوکارییەکان، خستنەگەڕی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران و عەرەبستان جگە لە گەشتەکانی حەجج لەبەرچاو گیراوە.

«بەزرپاش» بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی دیپلۆماسیەتی ناوچەیی، وتیشی: بە پشتبەستن بە ئەرکە سروشتییەکانی، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ وەڕێ خستنەوەی  گەشتە ئاسمانییەکانی لە نێوان ئێران و عەرەبستاندا.

سەرپەیڤ