نیسان 24, 2023 13:21 Asia/Tehran
  • ناسکران و لێکۆڵینەوە لە شەهیدی کەمینە ئایینییەکانی ئێران دوای ٣٨ ساڵ

سەرۆکی لێژنەی گەڕان و پشکنین بۆ بێسەروشوێنەکانی سەردەمی شەڕ سەربە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی ناسکران و بەدواداچوونی شەهیدێکی کەمینەی ئایینی کرد دوای ٣٨ ساڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرداری سەرتیپ «سەیید محەممەد باقرزادە» سەرۆکی لێژنەی گەڕان و پشکنین بۆ بێسەروشوێنەکانی سەردەمی شەڕ سەربە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە کلیسای گەورەی حەزرەتی یوسفی تاران ئامادە ببوو، وتی: «جانی بێت ئوشانا» لەو ئاسووریانەی کە لە ئۆپراسیۆنی بەدردا بێ سەروشوێن ببوو، دوای ٣٨ ساڵ بە یارمەتیی دەستەی گەڕان بەدوای شەھیدان ناس کرا.

سەردار باقرزادە وتیشی، «جانی بێت ئوشانا» لە ڕۆژھەڵاتی دیجلەو لە شەڕگەی بەدر شەھیدکراو تەرمی ئەم شەھیدە لە ڕێگای «DNA»ەوە ناس کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ ئەم شەهیدە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت و ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەشی لە هاوکات لەگەڵ نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی کەمینە ئایینییەکان هاوشانی خەڵکی موسڵمانی ئێران هەوڵی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامییان دا و لەگەڵ دەستپێ بوونی شەڕی داسەپاویش کەمینە ئایینیەکانی ئێران ھەتا کۆتایی بەرگرییان لە نیشتیمانی خۆیان کرد . پێشکەش کردنی ٩٤ شەهیدی مەسیحی و ١١ شەهیدی کەلیمی و ٤٢ شەهیدی زەردەشتی بەشێکە لە مێژووی بەرگریی پیرۆزی ئێران.

سەرپەیڤ