نیسان 24, 2023 16:35 Asia/Tehran
  • گەشەی 23%ی هەناردەی ئێران بۆ تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران، گەشەی ٢٣%ی هەناردەی ئێران بۆ تورکیا و تێپەڕاندنی ڕێژەی حەوت ملیار دۆلاری لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (لە مارسی ٢٠٢٢ ھەتا مارسی ٢٠٢٣) ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەرزاد پیلتەن» بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران، بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، وتی: ئاماری ١٢ مانگی ڕابردووی گومرگی ئێران (مارسی ٢٠٢٢) ھەتا مانگی مارسی ٢٠٢٣) وا نیشان دەدەن کە هەناردەی ئێران بۆ تورکیا لەسەدا ٢٣ گەشەی کردووەو گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار.

«پیلتەن وتیشی: ئەم ئاستە لە هەناردەکردن وایکردووە تورکیا لە ڕیزبەندیی سێ هەناردەکاری سەرەکی ئێران لە جیهاندا بێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران وتیشی: گرنگترین بابەتی هەناردەکردنی ئێران بۆ تورکیا بریتین لە گازی سروشتی، فافۆن، ئورە، پۆلی ئیتیلێن، کاتۆدو پارچەی کاتۆدی مس، وایەری مس، شمش و شیشی ئاسنین، پۆڵا و پۆلی ئیتیلێن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئێران و تورکیا هەمیشە بە ئامانجی سەقامگیری و پێشگرتن بە هەرچەشنە گرژییەک لە دیدارە دوو قۆڵییەکان یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان جەختیان لە گرنگی پێوەندی دوو قۆڵی لە بوارەکانی ئابووری و هاوکاریی ناوچەیی کردووەتەوە.

سەرپەیڤ