نیسان 26, 2023 20:32 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیاری لەسێدارەدانی سەرۆکی گروپی تیرۆریستیی «توندەر»

بڕیاری لەسێدارەدانی «جەمشید شارمەهد» سەرۆکی تاقمی تیرۆریستیی توندەر لە دادگای باڵای ئێران پەسەند کرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕۆژی چوارشەممەی دادگای باڵای ئێران، بڕیاری لەسێدارەدانی «جەمشید شارمەهد» سەرۆکی تاقمی تیرۆریستیی توندەر، بە پشتبەستن بە مادەی ٤٦٩ بڕگەی «ئەلف»ی یاسای ڕاگەییشتن بە تاوان، لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا.

لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە بڕیارەکەی لقی دیوانی باڵادا هاتووە: لە پڕۆژەیاسای سکاڵاکاردا هیچ هۆکارێک و بەڵگەیەک نییە کە ببێتە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەو ئەو بڕیارەش بەپێی بەڵگەکانی نێو دۆسیەکەو بە گوێرەی یاسا بۆ تاوانبار دەرچووە.

«جەمشید شارمەهد» سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «توندەر»ـە کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە ژێر ناوی «کۆمەڵەی شانشینی ئێران» لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ڕژێمی پەهلەوی چالاکییەکانی خۆی دەستپێکردو بە ھەڵوێستی سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بە تاوانی دژ بە گەلی ئێرانەوە تێوەگلا.

سەرپەیڤ