نیسان 28, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • ماڵئاوایی لەگەڵ شەھیدی ئاسووری

ڕێ و ڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی شەهیدی ئاسووری «جانی بێت ئۆشانا» لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمی پاکی شەهیدی تازە دۆزراوەی ئاسووری «جانی بێت ئۆشانا» لە شەهیدانی کەمینە ئایینیەکانی ئێران بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران و بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەو کەسوکاری شەهیدەکە و کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینی ئاسووری و بەرپرسان و کارەدەستان، لە هۆڵی شەهیدانی تاران بەڕێوە چوو.

«جانی بێت ئوشانا» لەو ئاسووریانەیە کە لە ئۆپراسیۆنی بەدردا بێ سەروشوێن ببوو ، کەچی دوای ٣٨ ساڵ بە یارمەتیی دەستەی گەڕان بەدوای شەھیدان ناس کراو تەرمە پاکەکەی گەڕێندرایەوە بۆ خاکی پیرۆزی ئێرانی ئیسلامی.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی کەمینە ئایینییەکان هاوشانی خەڵکی موسڵمانی ئێران هەوڵی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامییان دا و لەگەڵ دەستپێ بوونی شەڕی داسەپاویش کەمینە ئایینیەکانی ئێران ھەتا کۆتایی بەرگرییان لە نیشتیمانی خۆیان کرد . پێشکەش کردنی ٩٤ شەهیدی مەسیحی و ١١ شەهیدی کەلیمی و ٤٢ شەهیدی زەردەشتی بەشێکە لە مێژووی بەرگریی پیرۆزی ئێران.

Image Caption

ساڵانێک لەمەوبەر لە کاتێکدا کە هێشتا تەرمی ئەم شەهیدە پلە باڵایە ناس نەکرابوو، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٧ ی کۆچیی ھەتاوی سەردانی بنەماڵەی ئەم شەهیدە بەڕێزەی کرد کە بەشێک لەم دیدارە لە کتێبی «مەسیح لە شەوی قەدردا» بڵاوکراوەتەوە.

 

سەرپەیڤ