May 07, 2023 15:02 Asia/Tehran
  • تاران بوو بە میوانداری پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەناردەکردن

سەرۆکی بنکەی پێنجەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کردنەوەی ئەم پێشانگایە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە هۆڵی لوتکەی تاران بەڕێوە دەچێت.

Image Caption

«مەجید تەکبیری» سەرۆکی ستافی پێنجەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە لە ئێستادا میوانەکان لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لێدەکرێت و لە هۆتێلەکانی تاران جێگیر دەکرێن، وتیشی: .ئێمە لە ئێستادا میوانداری ٧٠ وڵاتین لەم پێشانگایەدا.

تەکبیری بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی حەوت مانگی ڕابردوو سەبارەت بە ئامادەکردنی ئەم پێشانگایە، وتیشی: میوانانی بەشداربووی ئەم پێشانگایە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو وڵاتانی دراوسێ و ١٤ وڵاتی کیشوەری ئەفریقان، کە لە ئاستی وەزیر، بریکاری وەزیرو ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارن.

سەرۆکی بنکەی پێنجەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە: بە پێی فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ گرنگیدان بە هەناردەکردنی بەرهەمی نانەوتی، ئەم پێشانگایە لە ١٢ بەش دا بەرهەم و خزمەتگوزاری لە بوارەکانی: کانگا، بیناسازی، خۆراک، فەرش، ڕستن، پیشەی دەستی و بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان پێشکەش دەکات.

تەکبیری وتیشی: زیاتر لە ٣٠٠ کۆمپانیای زانستی و هەروەها کۆمپانیاو بازرگانان لە بوارە جیاجیاکان، ئامادەن گرێبەستی هەناردەکردن لەم پێشانگایەدا واژۆ بکەن.

سەرۆکی بنکەی پێنجەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران

بە ئاماژەدان بە ڕەچاوکردنی زیاتر لە ٣٠ ژوور بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە ٦٠٠ کۆبوونەوە لە نێوان بازرگانان، وتی: پێشبینی دەکرێت لەم پێشانگایەدا بگەینە ئاستی بە لای کەمیەوە واژۆکرانی  گرێبەستی یەک ملیار دۆلاری.

سەرپەیڤ