دەستگیرکرانی داشە سەرەکییەکەی تۆڕی ئۆپەراسیۆن و میدیایی داعش لە باشووری ئێران
May 16, 2023 09:57 Asia/Tehran
پەیوەندییە گشتییەکانی فەیلەقی فەجری پارێزگای فارسی ئێران باسی دەستگیرکرانی داشە سەرەکییەکەی تۆڕی ئۆپەراسیۆن و میدیایی "داعش"ی لەم پارێزگایەی باشووری ئەو وڵات کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێوەندییە گشتییەکانی فەیلەقی فەجری پارێزگای فارس لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کرد کە ئۆپراسیۆن و تۆڕی ڕاگەیاندنی داعش ناسراو بە "داعشی خوراسان" لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەجری پارێزگای فارسەوە ناس کراو و دەستبەسەر کرا.
ئەم کەسە کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێر چاودێریی ئیتیلاعات دا بوو، لە هەندێک لە پارێزگاکان لەوان تاران چالاک بووە لە ناس کردنی کەسانی توندڕەوو ڕاکێشانیان بۆ پەیوەست بوون بە گروپی تیرۆریستیی داعش.