May 21, 2023 17:08 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ٥ پاسەوانی سنووری لە سەراوان

٥ پاسەوانی سنوور لە سنووری سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمە نەیارەکان و چەکدارانی نەناسراو شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی سەرکردایەتیی ھێزەکانی پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: دوابەدوای هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەکەی شەوی ڕابردووی تێکدەران و هەوڵی پێدزەکردن بۆ نێو وڵات، ئەو ھەوڵانەیان ڕووبەڕووی خۆڕاگریی پاسەوانە ئازاکانی سنوورپارێزی «مەزە سەر»ی ھەنگی سنوورپارێزی سەراوان بووەوە کە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە ٥ کەس لەو سنوورپارێزە بوێرانە شەھیدکران و تیرۆریستانیش بە زیانێکی قورسەوە لە مەیدانی پێکدادانەکان ھەڵاتن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و پێوەندیی سەرکردایەتیی ھێزەکانی پۆلیس هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەی دا باسی ئەوەی کردووە کە: بە دڵنیاییەوە ئەم کردەوە بێ شەرمانەیە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

جێگری سەرۆکی فەرماندەرایەتیی پۆلیسی وڵات لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانی سنووریی ھێزەکانی پۆلیس بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکە سەردانی ناوچەی تێکھەڵچوونەکەیان کردووە.

سەرپەیڤ